جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی هوومەن گراوەند لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج

١١ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٩:٥٩

هەنگاو؛ سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناو هوومەن گراوەند، خەڵکی کوی دەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج جێبەجێ کرا. 

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٢ی سپتامبری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی هوومەن گراوەند، هاووڵاتیی ٤٦ سالەی خەڵکی کوی دەشت، لە بەندیخانەی قزلحیسار جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە لە ٩ ساڵ پێشەوە بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کرا و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو. 

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارە دانی ئەم بەندکراوە لە میدیاکانی حکومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە