بەندیخانەی قزڵحیسار؛ خۆکوشتنی یەعقووب سەبزی، بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە

٢٠ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٧:٣٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٠ خەرمانانی ٢٧٢٥

یەعقووب سەبزی، بەندکراوی بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج لە ڕێگەی خواردنی ماددەی هۆشبەر لە ناو ئەم بەندیخانە، هەوڵی خۆکوشتنی دا و بەو هۆیەوە لە دەست دا. لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووەوە لانی کەم ١٥ بەندکراویی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتیی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥)، یەعقوب سەبزی، ٢٦ ساڵە و خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان لە هۆڵی ١٧ی بەشی ٢ی بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج، هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، یەعقووب سەبزی سەرەڕای ناجێگیر بوونی دۆخی تەندرووستی چەن کاتژمێر لە دەرمانگای بەندیخانە ڕاگیراوە و بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

ئەم بەندکراوە حەوت ساڵ پێش کاتێک تەنیا ١٩ ساڵی بوو بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ تا ئێستا لانی کەم ٣٥ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران بە هۆکارگەلی جیاواز گیانیان لە دەست داوە کە ١٥ بەندکراو واتە ٤٣٪ی ئەم بەندکراوانە، هاووڵاتییانی کورد بوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە