بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان؛ مەرگی نادر جامەشوورانی بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی
٩ سەرماوەز ٢٧٢٥، ١٤:٤٠
هەنگاو؛ یەکشەممە ۹ی سەرماوەزی ۲۷۲۵
بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان بەناوی نادر جامەشوورانی، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و دواخستنی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی خۆی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۸ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۲۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، نادر جامەشوورانی، هاووڵاتیی تەمەن ۴۲ ساڵی خەڵکی مایەشت و بەندکراوی بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان بەھۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست دا. ناوبراو تووشی جەڵتەی دڵ هاتبوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نادر جانەشوورانی پێشتر بە تۆمەتی "دزی" دەستبەسەر کرابوو و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوا گواسترابۆوە.
سەرچاوە: Hengaw