جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی حافیز قەویدەست بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت

هەنگاو: شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حافیز قەودیدەست لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی حافیز قەودیدەست تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی تاڵکێو سەر بە شاری روودبار، سەر بەپارێزگای گیلان لە باکووری ئێرا، لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەشت جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی کەل و پەلی ژێرخاکی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی دارشتنی ئەم راپۆرتە لە میدیاکانی حکومت بە تایبەت میدیای سەر بە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بڵاونەبووەتەوە.