جێبەجیکرانی سزای سێدارەی محەممەد بابایی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

١١ خەرمانان ٢٧٢٥، ٢٠:٠٥

هەنگاو؛ سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی محەممەد بابایی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٢ی سێپتامبری ٢٠٢٥) سزای سدارەی بەندکراوێک بە ناوی محەممەد بابایی تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەم بەندکراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیاکانی حکوومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە