پیرانشار؛ ۵۸ هاووڵاتی بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۲۷۲۵ی کوردی
پەنجا و هەشت هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ بەتایبەت بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی، هەریەکەیان سزای ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا ٥٨ هاووڵاتی لەلایەن لقی دادگای شۆرشی شاری پیرانشارەوە بە ٣ مانگ بەندکران لە بەرامبەر پێبژاردنی هەر کامەیان بە بڕی ٢٤ ملیۆن تمەن حوکم دراون.
بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو هاووڵاتیانە بە جلوبەرگی کوردی و "جامانە"وە لە زەماوەندێکدا وەک بەڵگەیەکە بۆ تۆمەتبارکردنیان بەکار هێنراوە.
سوپای پاسداران لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ۲۷۲۱دا "جامانە"ی وەک هێمای حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت ناساند و بەکارهێنانی لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا قەدەغە کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم کەسانەی کە مەحکووم کراون ناوی حەسەن فەراسەتی شاد، موحەممەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئۆفتادە، ئەندامانی بنەماڵەی ئەمیر فەراسەتی شاد و کۆمار دەرئۆفتادە، لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش لە لیستەکەدا دەبینرێن.
ناوی ئەو کەسانەی لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزا دراون ئەمانەیە:
ئیبراهیم ئیسماعیلی، زانیار خزری، عەزیز خزری، بەدیع ئەحمەدزادە، محەمەد شەریف ئەمینی کانی سەیران، موحەمەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئوفتادە، عەبدوڵڵا شاربان، ئەنوەر تارە، چیا قاسمی، ئیسماعیل محەمەد ئەرشەد، دیار مەحموودی، جەماڵ مەحموودی، شێخ محەمەد ماملێ، بەهمەن چەشتە، عەلی دانشی، دیاکۆ مەحموودی، عەبدولڕەحمان سوارە، موحەمەد داوەری، ئەحمەد عەبدوڵڵازادە، حەمزە زیباکەلام، شەریف یووسفی، ئومید چاوبازم، مێهران کەریمی، ڕەحیم عەزیزی خەڵخانە، ئەبووبەکر ئیران دووست، موحەمەد ڕەستگار، سەید ئومید قوڕەیشی، ئەمیر ڕەسووڵیان پوور دەشەمس، جەعفەر عەزیزی، عەبدولسەلام ئەمینی، ڕەحیم زەهرا، ئیبراهیم مەردانی، عومەر یووسفی، سەید محەمەدساڵحی، موراد ڕەسووڵ سەید ڕەسووڵی، حەسەن فەراسەتی شاد، تەبیب مودەڕسی، عادڵ دانشی، بایەزید خزری، حەسەن ڕەسووڵزادە، کەماڵ کاکاڕەش، خالید ئەحمەدزادە، کامیار خزری، ئارمان ڕەحمانی پوور، حەسەن چەمەنی، محەمەد ڕەسووڵ پوور، سدیق کەریمی، ئێلیاس محەمەدی، میکائیل ئەحمەدزادە، ئەبووبەکر حەسەنی نژادی، ئومید محەمەدی، حسەین خەدیرپوور، ڕەسووڵ پیرووتی، مەنسوور قادرزادە، یووسف محەمەد ئەمینی کانی سەیران، حەسەن ئیسماعیلی و موبین پاس.