سەوڵاوا؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەناوی محەممەد عەبدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٥، ٠٩:٢٨
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ۲۷۲۵
محەممەد عەبدی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سنووریی «ملەخور» بە سەختی بریندار کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۲۵ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۱۶ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، محەممەد عەبدی، تەمەن ۳۷ ساڵ و خەڵکی گوندی «دزڵی» سەر بە شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
محەممەد عەبدی لە بەشی لاق و کەمەریدا بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و بەهۆی بارودۆخی نالەباری تەندروستیی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە گواستراوەتەوە.
سەرچاوە: Hengaw