دەستبەسەرکرانی زانا مەنسووری، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و محەممەد ساڵحی لە شارەکانی سنە و دیواندەرە

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٩:٠٣

هەنگاو؛ هەینی ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۲۵

زانا مەنسووری، یەک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە شاری سنە و محەممەد ساڵحی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۱۸ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، زانا مەنسووری، خەڵکی سنە لە ماڵی بنەماڵەکەی خۆی لەو شارە دەستبەسەر کرا.

زانا مەنسووری ساڵی ۲۷۲۲ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بۆ ماوەیەک لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها پێشتر، ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی خەرمانان، محەممەد ساڵحی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە دوکانەکەی خۆی لەو شارەدا دەستبەسەر کرابوو.

دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریکردنیان لە مانگرتنی کاسبکارانی دیواندەرە لە سێهەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی ئەنجام دراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە