ژنکوژی؛ سورەیا عەلیمحەممەدی لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە دەست و پێ بەستراوی ئاگر لەجەستەی بەردرا

١٢ خەرمانان ٢٧٢٥، ٠٩:٣٨

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سورەیا عەلیمحەممەدی لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە لە ماڵە هاوبەشەکەیاندا لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا و لەئاکامدا گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥)، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی سورەیا عەلیمحەممەدی لە گەڕەکی بەهارستانی ئەو شارە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی ئەفشین شەریفی  تەمەن ٤٠ ساڵ ئاگر لە جەستەی بەردرا و گیانی خۆی لە دەست دا.

هەنگاو زانیویەتی کە بکوژ دوای ئەوەی لەگەڵ هاوژینەکەی دەمقاڵەی بووە دەست و پێی ناوبراوی بەستووە و لە ناو پارکینکی ماڵەکەیاندا بەنزینی بەسەر جەستەیدا ڕشتووە و ئاگری داوە. ئەو ژنە گەنجە دەستبەجێ لەلایەن دراوسێکانیانەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لە دەست داوە.

شیاوی ئاماژەیە کە بکوژ دوای ئەم تاوانە لەلایەن هێژە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە