جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سەعید قوبادی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

هەنگاو؛ دووشەممە ٣١خەرمانانی ٢٧٢٤
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەعید قوبادی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دێزڵاوا)، جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ خەرمانانی ٢٧٢٥ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی سەعید قوبادی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو ٧ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی هاوژینەکەی دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم راپۆرتە، لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.