جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد لە کرماشان

٣١ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٩:٣٠

هەنگاو؛ دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی سەعید قوبادی، کازم جامەشوورانی و هادی نەورۆزی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥)، سزی سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعید قوبادی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و کازم جامەشوورانی تەمەن ٢٧ ساڵ و هادی نەورۆزی هەردوو خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعید قوبادی ٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی خێزانەکەی، کازم جامەشوورانی ١٦ مانگ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کوڕەخاڵێکی و هەروەها هادی نەورۆزی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە