پارسا قاسمی، قوتابیی خەڵکی بێهبەهان دەستبەسەر کرا

١٣ خەرمانان ٢٧٢٥، ١١:٤٢
هەنگاو؛ پێنجشەممە ۱۳ی خەرمانانی ۲۷۲۵
پارسا قاسمی، قوتابیی خەڵکی شاری بێهبەهانی سەر بە پارێزگای خووزستان بەهۆی ئەوەی بە «چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان» نێو بردراوە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۲ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، پارسا قاسمی، تەمەن ۱۷ ساڵ، قوتابیی لوڕی خەڵکی بێهبەهان دەستبەسەر کرا.
دەستبەسەرکرانی پارسا قاسمی لە ماڵی بنەماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ڕوویدراوە.
پارسا قاسمی بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ تۆمەتی وەکوو «پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران» و «سووکایەتی بە خۆمەینی» ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی