شنۆ؛ شەش هاووڵاتی سەرجەم سزای ١٢٤ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

٥ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢١:٢٢

هەنگاو؛ شەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

جەماڵ حوسێن نژاد، کاوە خاکی نەهاد، حەسەن شاداب، مەحموود قادری، مەنسوور فەڕاش و کامیار (کەماڵ) عوقابی شەش هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٢٤ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگای شۆڕشێ شنۆ سزای بەندکرانی بە سەر شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆدا سەپاندووە. بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا، حەسەن شاداب سزای ٣ ساڵ بەندکران، کاوە خاکی نەهاد خەڵکی گوندی سۆفیان سزای ٢٠ مانگ بەندکران، جەماڵ حوسێن نژاد خەڵکی گوندی سەرگیز سزای ٢٠ مانگ بەندکران، کامیار عوقابی خەڵکی گوندی باڵاگیر سزای ٢٠ مانگ بەندکران و مەحموود قادری خەڵکی سەرگیز سزای ١٦ مانگ بەندکران و هەروەها مەنسوور فەڕاش خەڵکی گوندی سەرگیز سزای ١٢ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ئەم شەش هاووڵاتییە بە تۆمەتی وەکوو ''هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران'' و هەروەها ''پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت'' ئەو سزایانەیان بە سەردا سەپاوە.

ئەم هاووڵاتییانە سەرەتای مانگی پووشپەڕێ ئەمساڵ لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و ٢٦ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرابوون.

شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئەو کەسانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە