کامێران؛ دەستبەسەرکرانی ئومید پەرویزی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

٥ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢٣:٠٣

هەنگاو؛ شەممە ۵ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

ئومید پەرویزی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری کامێران لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ۴ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۲۶ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، ئومید پەرویزی، تەمەن ۴۰ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی شاری کامێران دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئومید پەرویزی، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە دوکانەکەی لە شاری کامێران ئەنجام دراوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە