مەریوان؛ محەممەد هۆشمەند سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٥:٠٩

هەنگاو؛ یەکشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

محەممەد هۆشمەند، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەریوان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، محەممەد هۆشمەند، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ''دەرەتفێ'' لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆشی مەریوان بە تۆمەتی '' ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانیی دژبەری حکومەت'' سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایە بە فەرمی بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانیشتنی دادگای ئەم هاووڵاتییە کەمتر لە یەک خولەکی خایاندووە و ناوبراو لە مافی بەرگری کردن لەخۆی و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

محەممەد هۆشمەند ڕؤژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕێ ٢٧٢٥ (١٦ی مەی ٢٠٢٥) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دواجار دوای ٣٤ ڕۆژ بەندکران ڕێکەوتی ٢٨ی جۆزەردان بەدانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پپرۆسەی دادگایی کردنەکەی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە (دەستبەسەرگەی شارامفەر) ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە