ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی عەلی سابیری و فەرهاد مەهدیپوور لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢٢:٢٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی عەلی سابیری و فەرهاد مەهدیپوور، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۲۴ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی عەلی سابیری تەمەن ۲۹ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لە لایەکی دیکەوە بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۱ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۲۳ی سێپتەمبەر)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکە بەناوی فەرهاد مەهدیپوور، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە