جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ڕەزا شەهلایی نژاد، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان

هەنگاو؛ سێشەممە ۸ی ڕەزبەری ۲۷۲۵
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ڕەزا شەهلایی نژاد، خەڵکی شاری قوروە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۶ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۲۸ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی ڕەزا شەهلایی نژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.