نەغەدە؛ فەرهاد کەریمی سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

١٣ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٧:٠٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۱۳ی خەرمانانی ۲۷۲۵

فەرهاد کەریمی (کانادا)، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا فەرهاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن لقی ۱۰۳ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر حیجازی بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

فەرهاد کەریمی ڕۆژی سێشەممە ۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۲۴ی ژۆئەنی ۲۰۲۵) لە شاری نەغەدە لەگەڵ چەند هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گواسترابۆوە. ناوبراو لە ئاکامدا پاش ۴۹ ڕۆژ دەستبەسەربوون، ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی گەلاوێژ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە