هەڵکوتانە سەر تەکیەی حەیدەری پەیڕەوانی ئایینی یارسان لە داڵاهۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٠١:٢٧

هەنگاو؛ شەممە ۱۲ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووسی ڕاوەدوونانی کۆڵبەرێک ڕۆیشتوونەتە نێو ناوچەی "تەکیەی حەیدەری" داڵاهۆ، لە شوێنە ئایینیەکانی پەیڕەوانی کوردی ئایینی یارسان و هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو شوێنە و تەقەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۸ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۳۰ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، ناوچەی شوێنی پیرۆزی تەکیەی حەیدەری لە گوندی "تووتشامی" داڵاهۆیان خستووەتە ژێر پێ و ئەو ڕووداوە ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردی یارسانی ناوچەکەی بەدواوە بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکومەتییەکان لە ڕەوتی ئەوەی بە "شوێن هەڵگرتنی کۆڵبەرێک" ناویان لێ بردووە، چوونەتە نێو شوێنی ئایینیی کوردانی یارسانەوە.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەو کارەی هێزە حکومەتییەکان، هێرش بۆ سەر شوێنی ئایینی و پێشێلکردنی مافی کەمینەی کۆمەڵگای کوردی یارسانە و کاردانەوەی خەڵکی گوندی تووتشامی و چالاکانی مەدەنی و مەزهەبیی لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە