ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی کەیوان محەممەدی هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لە بەندیخانەی زەنجان

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٤:٣٢

هەنگاو؛ شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی کەیوان موحەممەدی شارۆمەندی خەڵکی دێولانی سەر بە پارێزگای سنە، لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بەهۆی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەهۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤیی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥(٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی کەیوان محەممەدی تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی دێولان و دانیشتووی ئیسلامشاری تاران، لە بەندیخانەی ناوەندیی زەنجان جێبەجێ کرا.

بە وتەی یەک لە نزیکانی بنەماڵەی محەممەدی، ئەو بەندکراوە لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەهۆشبەرەکان دەسبەسەر و لە کۆتاییدا لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە کەیوان محەممەدی منداڵی کرێکارێکی شارەوانی و لە بنەماڵەیەکی هەژار و باوکی بێسەواد و خوشکێکی خاوەنی پێداویستیی تایبەت، لە کاتێکدا خۆی خاوەنی ماددەی هۆشبەر و ماشێنەکە نەبووە، دەستبەسەر و پاش دوو ساڵ سزاکەی جێبەجێ کرا.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، تا ساتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان و بەتایبەت میدیاگەلی نزیک بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە