بەرزبوونەوەی ژمارەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بۆ دوو بەندکراو

١٥ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢٢:١١

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئەرسەلان خانی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (بەندیخانەی دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا. هەنگاو پێشتر هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی لە هەمان بەندیخانەدا ڕاگەیاندبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئەرسەلان خانی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەنگاو پێشتر هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی قاسم سەجادی، تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی کرماشانی لە هەمان بەندیخانە ڕاگەیاندبوو. قاسم سەجادی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە