مەریوان؛ دەستبەسەر کرانی حەسەن مێهرابی بە داواکاری و هاودەستی فریوکارانەی فەرمانداری

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٥:٤٩

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

حەسەن مێهرابی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەریوان لە کاتی بەدواداچوونی داواکاری فەرمانداری ئەم شارە لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی دەستبەسەر کرا. فەرماندار ئەو شارە لە نامەیەکی فریوکارانەدا ئەم هاووڵاتییەی بە ئامانجی دەستبەسەر کران، بانگ کردبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، حەسەن مێهرابی، خەڵکی گوندی «نێ» سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن مێهرابی داواکارییەکی لە لایەن فەرمانداری بە ناونیشانی «بەدواداچوون بۆ یارانە» وەر گرتووە و لە کاتی سەردان، لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی مەریوان دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوستراوەتەوە و هەتا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، شوێنی هەڵگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە