شنۆ؛ جەوهەر هەرکی شاخەوان و چالاکی ژینگەیی بە مەبەستی جێجەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٣:١٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

جەوهەر هەرکی، شاخەوان و چالاکوانی ژینگەیی خەڵکی شنۆ و لە چالاکی فەرهەنگیی بواری زمانی کوردی، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ١٠ مانگ بەندکران، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧٢٥( ١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، جەوهەر هەرکی، شاخەوان و چالاکوانی ژینگەیی و چالاکی فەرهەنگیی بواری زمانی کوردی، خەڵکی شنۆ پاش بانگکران و چوون بۆ لقی جێبەجێکرانی سزای دادگای ئەو شارستانە دەستبەسەر و بە مەبەستی تەواوکردنی سزای داسەپاو بۆ بەندیخانە گواسترایەوە.

جەوهەر هەرکی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥(٧ی جوولای ٢٠٢٥)، لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر «عەلی ئەنساری» بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکوومەت لە بەرژوەوەندیی گرووپەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی» ، سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە ناوبراو پێشتریش لە لایەن دامەزراوە ئەمنیەتییەکانەوە بەهۆی چالاکییە ژینگەیی و فەرهەنگییەکانی دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە