شنۆ؛ عەبدولکەریم کاکۆل بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانە گواسترایەوە

عەبدولکەریم کاکۆل، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپاب

٤ ڕەشەمە ٢٧٢٣، ٢١:١٢

 

هەنگاو؛ هەینی ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

عەبدولکەریم کاکۆل، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٢٢ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، عەبدولکەریم کاکۆل، خەڵکی گوندی حەسەن نووران سەر بە شاری شنۆ دوای بانگکرانی بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزای دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ گواسترایەوە.

عەبدولکەریم کاکۆل، پێشتریش لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە دادوەریی مەهدی ڕەزایی بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە یەک ساڵ بەندکران سزا درا بوو.

ناوبراو بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، لە ماڵی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە بەکارهێنانی توندووتیژیەوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی شاری شنۆ ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە