شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی حەسەن شاداب بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران

٦ بەفرانبار ٢٧٢٥، ٢٠:٣٠

هەنگاو؛ شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥

حەسەن شاداب، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێ ساڵ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٥ (٢٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، حەسەن شاداب، خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گواسترایەوە.

حەسەن شاداب پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتەکانی وەک "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران" سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٧ی جۆڵای ٢٠٢٥)، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە گرتووخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرابوو.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە