جێبەجێکرانی سزای سێدارەی پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٨:١٩

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا. ناسنامەی چوار کەس لەو بەندکراوانە لە لایەن هەنگاوەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. ناسنامەی یەکێک لەوان شەهرام چنانی، بەندکراوی کورد و خەڵکی کرماشانە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، ئاشکرا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥(١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی شەهرام چنانی، خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا. هاوکات سزای سێدارەی چوار بەندکراوی دیکەش جێبەجێ کراوە کە ناسنامەی ئەوان لە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

بەوتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم بەندکراوە هەشت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتیکوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوانە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن میدیاکانی حکوومەتی و بەتایبەت میدیاگەلی نزیک بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە