جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی قەنبەر مەرگان هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢١:١٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی قەنبەر (عیماد) مەرگان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی قەنبەر مەرگان، ٢٦ ساڵە و خەڵکی گوندی سۆست سەر بە شاری ئیسفەراین لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە لە سێ ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەواڵی لە سێدارە دانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیاکانی حکومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە