بانه؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی شاهۆ ئیبراهیمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ۲۷۲۵
شاهۆ ئیبراهیمی، هاووڵاتیی کوردوw خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی گوندی "سەبەتلوو"ی سەر بە شاری بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۱۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، شاهۆ ئیبراهیمی، خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی "سەبەتلوو"ی سەر بە شاری بانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.