شەهاب تەوان و کەیوان مامەگوڵی سەرجەم سزای ۹ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

٢٩ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ٢١:٥٣

هەنگاو؛ سێشەممە ۲۹ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی کەیوان مامەگوڵی خەڵکی مەهاباد و شەهاب تەوان خەڵکی میاندواو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ۹ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەهاب تەوان، تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی گوندی براییم ئابادی سەر بە شاری میاندواو لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر وەلایی بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» سزای ۳ مانگ و ۱ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو تۆمەتە بەهۆی «بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی یەکێک لە گیانبەختکردووانی دەستی کۆماری ئیسلامی و پەیوەندی و وتووێژ لەگەڵ چالاکێکی سیاسی دەرەوەی وڵات» دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە.

هەروەها کەیوان مامەگوڵی، خەڵکی گوندی گوێکتەپەی مەهاباد لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت» سزای ۶ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

شەهاب تەوان ئێوارەی شەممە ۴ی ڕەشەممەی ۲۷۲۵ (۲۲ی فێبریوەریی ۲۰۲۵)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دوای یەک مانگ بەدانانی بارمتەی یەک ملیار و پێنسەد ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

کەیوان مامەگوڵی بەرەبەیانیی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هەندێک دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە