جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

٣٠ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٠:٣٥

هەنگاو؛ چوارشەممە ۳۰ی ڕەزبەری ۲۷۲۵

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بەناوەکانی شەهرام میرزایی، ئێقباڵ خەزایی و ئەحمەد (ناوبانگ نادیار)، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۹ی ڕەزبەری ۲۷۲۵ (۲۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بەناوەکانی شەهرام میرزایی تەمەن ۳۱ ساڵ، ئێقباڵ خەزایی و ئەحمەد (ناوبانگ نادیار)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوانە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە