بەندیخانەی قزلحیسار؛ گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی کورد بە هۆی ڕێگری لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە

٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:٣٣

هەنگاو؛ هەینی ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

عەلی یار هەواسی زادە، بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج بە هۆی ڕێگری کردنی بەرپرسانی بەندیخانە لە ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوار شەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (٢٢ی ئۆکتۆحبەری ٢٠٢٥)، عەلی یار هەواسی زادە، بەندکراوی ٤٠ ساڵەی کورد و دانیشتووی دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی یار هەواسی زادە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی تووش بوونی خۆی بە نەخۆشی سییەکان، داواکاری پێڕاگەیشتن بۆ دۆخی سەلامتی بووە بەڵام داواکارییەکەی ڕەد کراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، عەلی یار هەواسی زادە پێشتر بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و نزیکی دوو ساڵ و نیم لە ماوەی بەندکرانی ناوبراو مابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە