بۆکان؛ ئارام وەفایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:٤٦

هه‌نگاو؛ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی بۆکان بەناوی ئارام وەفایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، ئارام وەفایی، خەڵکی گوندی "عەباس ئاوا"ی سەر بە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.

شایەنی باسە که ئارام وەفایی پێشتر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بانگ کرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە