جێبەجێکرانی سزای سێدارەی عەلی ساعیدپەناە، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین

٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٦:٥٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ۴ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی عەلی ساعیدپەناە، کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەراین سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۴ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (۲۶ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی عەلی ساعیدپەناە، خەڵکی ئیسفەراین لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، ئەو بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە