بۆکان؛ دەستبەسەر کرانی فەتاح یووسف‌پوور لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٦:٢٦

هەنگاو؛ سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

فەتاح یووسف‌پوور ، هاووڵاتی کورد و خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماڵی بنەماڵەیی ناوبراو بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، فەتاح یووسف‌پوور ، تەمەن ٥٦ ساڵ، دووکاندار و خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک بە بنەماڵەی فەتاح یووسف‌پوور ، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ ماڵی ناوبراو و بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی جێبەجێ کراوە.

ئەم سەرچاوە زیادی کرد کە هێزە ئەمنییەکان  پاش پشکنینی تەواوی ماڵەکە و تۆقاندنی دانیشتوانی، دەستیان بەسەر تەلەفونی فەتاح یووسف‌پوور  دا  گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە وردەکاریی هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە