مهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان سەید ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ٢٣:٥٩
هەنگاو؛ چوارشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥
کەیوان سەید ئەحمەدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، کەیوان سەید ئەحمەدی خەڵکی گوندی "بەیرەم"ی شاری مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
دەسبەسەرکرانی کەیوان سەید ئەحمەدی لەلایان هێزە ئەمنیەکانەوە بە هەڵکوتان بۆسەر ماڵی دایک و باوکی ئەو هاووڵاتییە ، بەبێ نیشاندانی هیچ مۆڵەتێک، ئەنجام دراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوە: Hengaw