پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی ڕەئوف فەڕۆخی و ڕەحیم ڕەحمانی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٢:٢٦

هەنگاو؛ پێنجشەممە، ۸ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی پیرانشاری بە ناوەکانی ڕەئوف فەرۆخی و ڕەحیم ڕەحمانی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوەیە لە شاری ئورمیە گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە (۳۰ ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، ڕەئوف فەڕۆخی، لە ماڵی خۆی لە شاری پیرانشار و ڕەحیم ڕەحمانی خەڵکی گوندی “زەنگیاوێ” سەر بە ئەم شارە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا دەستبەسەر کران .

هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیانەدا بە ئامانجی ترساندن چەند پەهبادیان بەسەر ماڵەکانیاندا بەکارهێناوە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ڕەئوف فەرۆخییان شکاندووە. هەروەها دەستیان بەسەر بڕێک کەلوپەلی تایبەتی ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییەدا گرتۆ.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژیان و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە