جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی وەحید ئارمان خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٠:٤٩

هەنگاو؛ پێمجشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کرماشان بە ناوی وەحید ئارمان لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا بوو.

بە پێی ڕاۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٥ی نوامبری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی وەحید ئارمان، ٣٤ ساڵە و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە لە ساڵێک پێشەوە بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر لە ڕاستای جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانە گواسترابوویەوە.

هەواڵی لە سێدارە دانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەن ڕاپۆرتە، لە میدیاکانی حکوومەتی بە تایبەت میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە