ئورمیە؛ ڕامین خالیدی حەسەن‌ئاوایی، هاووڵاتیی کورد، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

١٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:٣٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

ڕامین خالیدی حەسەن‌ئاوایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئورمیه لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا. ناوبراو لە سەرەتای ئەم ساڵەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی ڕەزبەری ئەم ساڵ، ڕامین خالیدی حەسەن‌ئاوایی، خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر شاهینی، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبایی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆی وڵات" سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕامین خالیدی حەسەن‌ئاوایی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی، بەرەورووی ئەشکەنجەی توندی دەروونی و جەستەیی کراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە سەرەتای ئەم ساڵ لە شاری شنۆ، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیی لە نەغەدە و لە کۆتاییدا بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە