مەهاباد؛ درێژەی دەستبەسەر بوون و ناڕوونی چارەنووسی سالار خەلیفەزادە

١٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٣:١٥

هەنگاو، شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

سالار خەلیفەزادە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بە تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ، زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سالار خەلیفەزادە، ٤٣ ساڵە و خەڵکی مەهاباد هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای پێداچوونەوەکانی بنەماڵەکەی، ئیدارەی ئیتلاعات لە وڵام دانەوە لەم بارەوە خۆی دەبوێرێ.

هەنگاو ئاگادار بووەتەوە کە سالار خەلیفەزادە، کاتژمێر یازدەی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی خەلیفەزادە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەم هاووڵاتییە لە لایەن چەند کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە شوێنی کارەکەی خۆی کە لە دەکەی خواردەمەنی نزیک بە مەکتەبی فاتمیەیە و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەریی، دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای پێداچوونەوەکانی بنەماڵەی سالار خەلیفەزادە و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە ڕاستای زانیاریی لەسەر چارەنووس و دۆخی سڵامەتیی ناوبراو، ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە هەتا ئێستا لە دانەوەی هەر جۆرە وڵامێکی دیار لەم بارەوە خۆیان بواردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە