سەقز؛ دەستبەسەر کرانی حەوت هاووڵاتیی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ٢٣:٥٤

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

مەنسوور سوڵتانی، زاهد مورادی، مەحموود ئامانی، خەلیل شەعبانی، مێهدی مەجیدی، فەردین ساڵحی و فەرزاد ڕەحیم زادە، حەوت هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەقز کۆتاییەکانی حەوتووی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کران و چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٥ی نوامبری ٢٠٢٥)، خەلیل شەعبانی، مەحموود ئامانی، زاهد مورادی، فەرزاد ڕەحیم زادە، مێهدی مەجیدی، فەردین ساڵحی و مەنسوور سوڵتانی حەوت هاووڵاتی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کران و بە تێپەڕ بوونی چوار ڕۆژ، هیچ جۆرە زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییانە بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەریی و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجام دراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە، هیچ زانیارییەکی ورد کە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە