ڕاپۆرتێک لە سەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی هەشت بەندکراو، لە نێویاندا بەندکراوێکی ژن، لە بەندیخانەکانی ئەراک، ئەندیمشک، کەرەج، قوم، تەورێز، نەهاوەند و بەندەرعەباس

١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ٠٠:٢١


هەنگاو؛ یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی هەشت بەندکراو، لە نێویاندا بەندکراوێکی ژن، بە ناوەکانی مێهران حوسێن‌پەنا، حەمید نادری، حەبیب نەمازی، (ناوی بچووک نادیارە) بەیرانوەند، وەلی کەرەم دەستار، ئیحسان ئەمینی، زارا خان‌بابایی و یوونس جەهاندیدە ، کە پێشتر بە تۆمەتەکانی "کوشتنی بە ئەنقەست" و "پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان"، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەکانی ئەراک، ئەندیمشک، کەرەج، قوم، تەورێز، نەهاوەند و بەندەرعەباس جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی مێهران حوسێن‌پەنا، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا سزای سێدارەی بەندکراوێکی لوڕ بە ناوی حەمید نادری کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ئەندیمشک لە پارێزگای خووزستان جێبەجێ کرا.

هەروەها لەم ڕۆژەدا حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حەبیب نەمازی، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

لە درێژەی سێدارەدانەکانی ئەم ڕۆژەدا سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی (ناوی بچووک نادیارە)بەیرانوەند، کە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم جێبەجێ کرا.

لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی تورک بە ناوی ئیحسان ئەمینی، خەڵکی ئەردەوێڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە لە شەش ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا حوکمی سێدارەی وەلی کەرەم دەستار، خەڵکی نەهاوەند، لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ (١٥ی ئۆکتۆبەر)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو، لە نێویاندا بەندکراوێکی ژن بە ناوەکانی زەهرا خان‌بابایی و یوونس جیهاندیدە، لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس جێبەجێ کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە