سەقز؛ سیروان خوداکەرەمی، چالاکی مەدەنی کورد دەستبەسەر کرا
هەنگاو؛ دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥
سیروان خوداکەرەمی، چالاکی مەدەنی کورد و خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٩ی نوامبری ٢٠٢٥)، سیروان خوداکەرەمی، خەڵکی سەقز لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو ڕۆژی یەکشەممە محەممەد عەلی وەیسی، یەکێ لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقزی دەستبەسەر کرابوو کە بە لەبەر چاو گرتنی ئەم دوو حاڵەتە، دوو هاووڵاتیی لە ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و شوێنی هەڵگرتنی سیروان خوداکەرەمی زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.