سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی پاش بانگکرانیان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٨:٠٧

هەنگاو؛ سێشەممە ۲۰ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سەوڵاوا بەناوەکانی لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی دوای بانگکران لە لایەن ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۱۸ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «دێوەزناو»ی سەر بە شاری سەوڵاوا دوای بانگکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

شایەنی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە لە کاتی دەستبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆیان وەکوو مافی پەیوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە