مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی شاخەوان خاوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٦، ٢١:٥٤

هەنگاو؛ سێشەممە ۲۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۶

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شاخەوان خاوەری، تەمەن ۲۱ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، لە دوای هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۷ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەییی شاخەوان خاوەری لە ئاوایی نێ و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێئاکام ماوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە