دەستبەسەركرانی چوار هاووڵاتیی كورد لە سنە و دیواندەرە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات

٢١ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٥:٠٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

 

سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵكی سنە بە ناوەكانی فەرشید مەنسووری، فواد مورادی و  بێهنام نووری و كاوە عەبدی  هاووڵاتیی كوردی خەڵكی دیواندەرە لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، فەرشید مەنسووری، تەمەن ٣٦ ساڵ، باوكی منداڵێكی بچووك و خەڵكی گەڕەكی عەباساوای سنە لە ماڵەكەی دەستبەسەر كرا.

هەروەها، دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەر بێهنام نووری، خەڵكی گوندی “قوڵیان”ی سەر بە سنە و كاوە عەبدی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی دیواندەرە دەستبەسەکران،

هاوكات، هاووڵاتییەكی دیكەی خەڵكی سنە بە ناوی فواد مورادی كە خێزاندار و باوكی منداڵێكە، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی بنەماڵەییەكەی دەستبەسەر كراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بێهنام نووری، چایی فرۆش لە ماڵەكەی خۆی و كاوە عەبدی، ئەندازیار لە كاتی گەڕانەوە لەسەر كارەكەی لە دێولان بۆ دیواندەرە، دەستبەسەر كراون.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.


 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە