جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سەفا نیازی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاریکورد
هەنگاو؛ پێنجشەممە، ۲۲ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەفا نیازی خەڵکی شاری سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی شاریکورد بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی خەزڵوەری ۲۷۲۵ (۱۲ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەفا نیازی خەڵکی سنە، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاریکورد جێبەجێ کرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیای حکومەتی و بەتایبەتی میدیای پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.