ئورمیە؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی فەرزاد گەلەبان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
هەنگاو؛ یەکشەممە، ۲۵ خەزەڵوەر ۲۷۲۵
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە ناوی فەرزاد (نەجەم الدین) گەلەبان لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲۵ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵( ١٣ی نۆڤەمبەر ۲۰۲۵)، فەرزاد گەلەبان خەڵکی گوندی "کەریم ئاباد" سەر بە ناوچەی تەرگەوڕی ئورمیە و دانیشتووی گوندی "وەلەندەی خواروو (سفلی)" لە ئورمیە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
دوای دەسبەسەرکردنی فەرزاد گەلەبان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە.
هەنگاو زانیویەتی کە، دوای دەستبەسەرکرانی فەرزاد گەلەبان بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی وەزارەتی ئیتلاعات لە ئورمیە گوازراوەتەوە و بارودۆخی نادیارە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە.