میلاد کەرەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٢:٠٢

هەنگاو؛ دووشەممە ۲۶ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

میلاد کەرەمی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سنە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای چوونەژوورەوە بۆ نێو شاری تیکاب کوژرا. بە پێی ئەو وێنانەی بەدەستی هەنگاو گەیشتوون، دڵی ئەو هاووڵاتییە کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزە حکومەتییەکان و بە گوللە پێکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (۱۶ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، میلاد کەرەمی، تەمەن ۳۹ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی لە ڕێگای چوونە نێو شاری تێکاب کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئۆتۆمبێلی جۆری پرایدی میلاد کەرەمی لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە کراوەتە ئامانج کە لە ئاکامی ئەو تەقەدا میلاد کەرەمی گیانی لەدەست داوە و هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی موختار گودەرزی کە لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بووە، بریندار و دواتر دەستبەسەر کراوە.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی شەممە ۲۴ی خەزەڵوەر، دوو برای کوردی خەڵکی شاری خۆی بەناوەکانی خالیس پەرویزی و یووسف پەرویزیی لە سنووری کۆتۆل لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە درابوونە بەر دەستدرێژی گوللە و هەردووکیان دەستبەجێ گیانیان لەدەست دابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە