بۆکان، سۆران یووسفی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەرکرا
هەنگاد؛ چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری. ٢٧٢٥
سۆران یووسفی، هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای چوارساڵ بەندکران کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٧٢٥)، سۆران یووسفی، تەمەن ٣٧ساڵ و خەڵکی گوندی سەلامەت، سەر بە شاری بۆکام بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی بۆکان گواسترایەوە.
هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، سۆران یووسفی پێشتریش لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی بۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٤ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ١٨ی هەمان مانگدا بە بارمتەی ٦٠٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.