جێبەجێکرانی سزای سێدارەی پەیمان عەزیزی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ١٠:٢٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی پەیمان عەزیزی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (۱۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی پەیمان عەزیزی، تەمەن ۲۱ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان عەزیزی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی ئەندامێکی بەسیج لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازیدا دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو لەو کاتەدا سەرباز و تەمەن ۱۹ ساڵ بووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە